ئاڵەکۆک

فایەق بێکەس add_a_photo
شتێکی بێ‌خوێن و گیان
ئەفڕێ ئەچێتە ئاسمان

هەڵ‌دەگرێ گەلێ ئینسان
دوو باڵی پێوەیە جوان

ناویان ناوە تەیارە
زۆر مەحکەم و بەکارە

لە شەڕا موسیبەتە
لە ئاشتییا نیعمەتە

لە سایەی حیرفەت و فەن
شتی وا دروست دەکەن
سلێمانی
فایق بێکەس، دیوانی بێکەس، لاپەڕە ٢٤٣، چاپی یەکەم ١٣٩٠، انتشارات کردستان.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit