شاعیر: بێکەس کتێب: شیعری منداڵان سەرناو: فڕۆکە سەبارەت: سلێمانی - فایق بێکەس، دیوانی بێکەس، لاپەڕە ٢٤٣، چاپی یەکەم ١٣٩٠، انتشارات کردستان. - نووسین: کەماڵ ڕەحمانی شتێکی بێ‌خوێن و گیان ئەفڕێ ئەچێتە ئاسمان هەڵ‌دەگرێ گەلێ ئینسان دوو باڵی پێوەیە جوان ناویان ناوە تەیارە زۆر مەحکەم و بەکارە لە شەڕا موسیبەتە لە ئاشتییا نیعمەتە لە سایەی حیرفەت و فەن شتی وا دروست دەکەن ++++++++++++++++++++++