ئاڵەکۆک

سابیری add_a_photo
سابیری دیوانی سابیری
٩٠. وەرە جانا بەڵاگەردانی ڕوویی دڵفەریبت بم
وەرە جانا بەڵاگەردانی ڕوویی دڵفەریبت بم
ھەتاکەی دڵ نەخۆش و چاوەڕێی چاوی تەبیبت بم؟
ھەتاکەی ئینتیزاری چاوی عەییار و تەبیبت بم؟
ئەوا کردم منیش بێگانە با ساتێ قەریبت بم
ئەوا چاوم بە شاڕێوە، ئەوا ڕووحم لەسەر لێوە
ھەتاکەی عاجز و بیماری چاوانی غەریبت بم؟
ڕەقیبم دی لە بەر پێتا، وتم خۆزگە بەخۆی جانا
کە تۆ گوڵ بی بەقوربانی ھەموو خار و ڕەقیبت بم
بە سەیران و تەفەرروج چوویە نێو گوڵزارەوە جانا
بە سەرگەردی گوڵ و گوڵزاری نەغمەی عەندەلیبت بم
ئیشارەت کردمێ عودالصليب پەیداکە ترساوی
فیدای غەمزەی ئیشارە و پەنجەی عودالصليب بم
وتم کەی دێ و فەرمووت: يا نصيب العلم عندالله
ھەتاکەی دڵ بە داغ و ئینتیزاری یانەسیبت بم؟
وەرە أنت و حليبك خۆ سەرم دانا لە ڕێگەی تۆ
تەبیبا تا بە کەی ھەر چاوەڕێی مشتی زەبیبت بم؟
دەمێکە تەن نەخۆش و چاوەڕێتم بێ عیلاجم کە
بەڵاگەردانی نوسخە و شەربەتی چاوی تەبیبت بم
بە شەو وا شەمعی ئەغیاری، بە ڕۆژ بنوێنە ڕووی یاری
بە زەڕڕەی پەڕتەوی خورشیدی حوسنی دڵفەریبت بم
وتم کەی دێی و فەرمووت یا نەسیب خۆ ھەر بە ئوممێدم
فیدای ھات و نەھاتی سوبح و شام و یانەسیبت بم
وتی سابیر لە بەزمی عوشرەتا سینە بە موجمەر کە
وتم فەرموو بەقوربانی بخوور و عود و تیبت بم

پەراوێز edit