ئاڵەکۆک

سابیری add_a_photo
سابیری دیوانی سابیری
٩١. چاوت بە کینایەت وتی پێم وەختی زەکاتە
چاوت بە کینایەت وتی پێم وەختی زەکاتە
موژەت بە سەراحەت لە منی دا وەریگێڕام
دوێنێ وتی ئەی خەستە سبەی دێمە عیادەت
ھەی ھەی کە چ بەزمێکە دەڵێی خوسرەو و دارام
سەییاد بە سەد حیلە دەکەن سەیدی نەچیران
مەجمووعی بە یەک غەمزەیی ئەو چاوە دەبن ڕام
بێ ڕەبتیی شێعرم سەبەبی گەندمی قەلبە
سوونی غەمی لێداوە بە بێ قووەت و بێ ڕام
والشمسی قەسەم وەلقەمەری ڕوویی دلارام
ڕۆحم لە بەدەندا نییە بیللا لە دڵ ئارام
ڕۆژێ کە لە توێی پەردەوە تیرێکی وەشان لەیل
لەو کاتەوە مەجنوون سیفەت و عاشق و شەیدام
فەرموویە کە حازر بە شەوێ دێم و نەخۆشم
ڕاوەستە لە سەر ھەیئەتی حوججاج لە ئیحڕام
بیستوومە کە پرسیوییە لە ئەحواڵی نەخۆشیم
لەوساوە چ خۆشیمە دەڵێی شاھی بوخارام
ھەرچەندە کە پایانی نییە بادییەیی عەشق
مەدداحیی تۆ کافییە بۆ وەجھی ئیدارام
لەم مەزرەعە سابیر نیەتی کیشتی عیبادەت
ئەمما بە دوعاگۆییی ئەم شافییە خێرام
سابیر تۆ ئەگەر عاشقی ئازار و جەفای دۆست
وەربگرە بە شوکرانەوە ھەروەک گوڵی ئیکرام

پەراوێز edit