شاعیر: سابیری کتێب: دیوانی سابیری سەرناو: وەرە جانا بەڵاگەردانی ڕوویی دڵفەریبت بم وەرە جانا بەڵاگەردانی ڕوویی دڵفەریبت بم ھەتاکەی دڵ نەخۆش و چاوەڕێی چاوی تەبیبت بم؟ ھەتاکەی ئینتیزاری چاوی عەییار و تەبیبت بم؟ ئەوا کردم منیش بێگانە با ساتێ قەریبت بم ئەوا چاوم بە شاڕێوە، ئەوا ڕووحم لەسەر لێوە ھەتاکەی عاجز و بیماری چاوانی غەریبت بم؟ ڕەقیبم دی لە بەر پێتا، وتم خۆزگە بەخۆی جانا کە تۆ گوڵ بی بەقوربانی ھەموو خار و ڕەقیبت بم بە سەیران و تەفەرروج چوویە نێو گوڵزارەوە جانا بە سەرگەردی گوڵ و گوڵزاری نەغمەی عەندەلیبت بم ئیشارەت کردمێ عودالصليب پەیداکە ترساوی فیدای غەمزەی ئیشارە و پەنجەی عودالصليب بم وتم کەی دێ و فەرمووت: يا نصيب العلم عندالله ھەتاکەی دڵ بە داغ و ئینتیزاری یانەسیبت بم؟ وەرە أنت و حليبك خۆ سەرم دانا لە ڕێگەی تۆ تەبیبا تا بە کەی ھەر چاوەڕێی مشتی زەبیبت بم؟ دەمێکە تەن نەخۆش و چاوەڕێتم بێ عیلاجم کە بەڵاگەردانی نوسخە و شەربەتی چاوی تەبیبت بم بە شەو وا شەمعی ئەغیاری، بە ڕۆژ بنوێنە ڕووی یاری بە زەڕڕەی پەڕتەوی خورشیدی حوسنی دڵفەریبت بم وتم کەی دێی و فەرمووت یا نەسیب خۆ ھەر بە ئوممێدم فیدای ھات و نەھاتی سوبح و شام و یانەسیبت بم وتی سابیر لە بەزمی عوشرەتا سینە بە موجمەر کە وتم فەرموو بەقوربانی بخوور و عود و تیبت بم ++++++++++++++++++++++