ئاڵەکۆک

سابیری add_a_photo
سابیری دیوانی سابیری
٩. سەد مەرتەبەیی شاھی لە توێی بەرگی قوماشا
سەد مەرتەبەیی شاھی لە توێی بەرگی قوماشا
دەرحەق بە گەدا لوتف و کەرەم لازمە پاشا
زامارم و بێچارە نەھاتی کە بپرسی
حالت چییە ئەی غەمزەدە لەم کاولە ئاشا؟
عینوان و تەکەببور مەکە ئەی یاری خەرابات
چی ساحیبی عینوانە پەشیمانە لە پاشا
ھەر دەست و دوعا دیدە بەشاڕێوە نەھاتی
تەئسیری دوعا و عەھدی من و تۆ نیە حاشا
ساتێ وەرە بازاڕەوە ئەی یووسفی میسری
عالەم بە سەر و ماڵەوە ھاتوونە تەماشا
ئارام و سەبووری نیە سابیر وەکوو ماسی
بێ توونە، کەڕ و گێژە، پەرێشانە لە ماشا

پەراوێز edit