شاعیر: سابیری کتێب: دیوانی سابیری سەرناو: سەد مەرتەبەیی شاھی لە توێی بەرگی قوماشا سەد مەرتەبەیی شاھی لە توێی بەرگی قوماشا دەرحەق بە گەدا لوتف و کەرەم لازمە پاشا زامارم و بێچارە نەھاتی کە بپرسی حالت چییە ئەی غەمزەدە لەم کاولە ئاشا؟ عینوان و تەکەببور مەکە ئەی یاری خەرابات چی ساحیبی عینوانە پەشیمانە لە پاشا ھەر دەست و دوعا دیدە بەشاڕێوە نەھاتی تەئسیری دوعا و عەھدی من و تۆ نیە حاشا ساتێ وەرە بازاڕەوە ئەی یووسفی میسری عالەم بە سەر و ماڵەوە ھاتوونە تەماشا ئارام و سەبووری نیە سابیر وەکوو ماسی بێ توونە، کەڕ و گێژە، پەرێشانە لە ماشا ++++++++++++++++++++++