شەوقی یاری وا لە شاری سینەما
ھەر دەمی ڕەنگی دیگەر، وەک سینەما
ھەرکەسێ جارێ ببینێ یاری من
خاوەنی سەد کیسە بێ فلسی نەما
چونکە یووسف ھاتە ناو بازاڕی میسر
شیددەتی قاتی نەما، برسی نەما
بەندەکەی شوکری خودا دێنێتە جێ
وا ڕەقیبیش ئێسکی قورسی نەما
شوکرولیللا ناحیەی دڵ سابیری
تا بڵێی ئاسوودەیە ترسی نەما