ئاڵەکۆک

سابیری add_a_photo
سابیری دیوانی سابیری
١١. عومرێکە گەدا چاوی بە شا ڕێیەوە پاشا
عومرێکە گەدا چاوی بە شا ڕێیەوە پاشا
سووتام و سەرێ ناکەیە ئەم کاولە ئاشا
ئەو ڕۆژە لەسەر ڕێگەیی ئەشقت کە بکوژرێم
سەیرانە تەکەببور مەکە تۆش بێرە تەماشا
کەوتوومە لەبەر قاپییەکەت سائیلی ڕووتم
ڕەحمت بە مەساکین و فەقیران نییە حاشا
عینوان و تەعەددا مەکە دەربارەیی دەروێش
ھەرچەندە کە پاشای لە توێی بەرگی قوماشا
ئازاری دڵ و دەردی سەرم بەس بدە قوربان
چی زاڵم و غەددارە پەشیمانە لەپاشا
ئازاری دڵی سابیری بێچارە ئەپرسی؟
بێ شووبھە دەڵێی ماسییە شێواوە لە ماشا

پەراوێز edit