شاعیر: سابیری کتێب: دیوانی سابیری سەرناو: عومرێکە گەدا چاوی بە شا ڕێیەوە پاشا عومرێکە گەدا چاوی بە شا ڕێیەوە پاشا سووتام و سەرێ ناکەیە ئەم کاولە ئاشا ئەو ڕۆژە لەسەر ڕێگەیی ئەشقت کە بکوژرێم سەیرانە تەکەببور مەکە تۆش بێرە تەماشا کەوتوومە لەبەر قاپییەکەت سائیلی ڕووتم ڕەحمت بە مەساکین و فەقیران نییە حاشا عینوان و تەعەددا مەکە دەربارەیی دەروێش ھەرچەندە کە پاشای لە توێی بەرگی قوماشا ئازاری دڵ و دەردی سەرم بەس بدە قوربان چی زاڵم و غەددارە پەشیمانە لەپاشا ئازاری دڵی سابیری بێچارە ئەپرسی؟ بێ شووبھە دەڵێی ماسییە شێواوە لە ماشا ++++++++++++++++++++++