ئاڵەکۆک

سابیری add_a_photo
سابیری دیوانی سابیری
٨٥. جانا وەرە دەستێ بخە سەر قەلبی حەزینم
جانا وەرە دەستێ بخە سەر قەلبی حەزینم
دوا گیانمە تاڵووکەمە کۆتا کە گرینم
بنواڕییە ئاوێنە دەزانی چییە دەردم
ئیحسانە کە چا کەیتەوە ئازار و برینم
ھەرچەندە کە بێ ڕەنگ و لەڕ و زەرد و نەخۆشم
ھەر لەحزە بە یادت قەڵەو و سوور و سەمینم
عومرێکە گلاراومە ئەی یاری شیرینم
ڕەحمێکی خودا بێنە دڵ و بێرە سەرینم
بنواڕییە ڕەنگم کە عەلاماتی دیارە
وەجھی چییە شەو تا بە سەحەر شین و گرینم
نایدەم بە ھەموو نیعمەتی فیردەوسی سەعاتێ
ئەو ڕۆژە کە تۆی یاری وەفادار و قەرینم
فەرھاد سیفەت و دائم الاوقات لە کێوم
ئینساف و وەفا عەیبە لە لای یاری شیرینم
سابیر لە فیراق و ئەسەفی خێوەتی لەیلا
ئاشوفتە و مەجنوون سیفەت و ئەلبیسە شینم

پەراوێز edit