شاعیر: سابیری کتێب: دیوانی سابیری سەرناو: جانا وەرە دەستێ بخە سەر قەلبی حەزینم جانا وەرە دەستێ بخە سەر قەلبی حەزینم دوا گیانمە تاڵووکەمە کۆتا کە گرینم بنواڕییە ئاوێنە دەزانی چییە دەردم ئیحسانە کە چا کەیتەوە ئازار و برینم ھەرچەندە کە بێ ڕەنگ و لەڕ و زەرد و نەخۆشم ھەر لەحزە بە یادت قەڵەو و سوور و سەمینم عومرێکە گلاراومە ئەی یاری شیرینم ڕەحمێکی خودا بێنە دڵ و بێرە سەرینم بنواڕییە ڕەنگم کە عەلاماتی دیارە وەجھی چییە شەو تا بە سەحەر شین و گرینم نایدەم بە ھەموو نیعمەتی فیردەوسی سەعاتێ ئەو ڕۆژە کە تۆی یاری وەفادار و قەرینم فەرھاد سیفەت و دائم الاوقات لە کێوم ئینساف و وەفا عەیبە لە لای یاری شیرینم سابیر لە فیراق و ئەسەفی خێوەتی لەیلا ئاشوفتە و مەجنوون سیفەت و ئەلبیسە شینم ++++++++++++++++++++++