ئاڵەکۆک

سابیری add_a_photo
سابیری دیوانی سابیری
٨١. عاشقان مەدھۆشی تەئسیری خەیاڵی حوسن و خاڵ
عاشقان مەدھۆشی تەئسیری خەیاڵی حوسن و خاڵ
فارغ البالن لە تەئسیراتی ئافات و مەلال
عاشقان مەستی موتاڵای دەفتەری سونعی خودان
عاقڵان غەرقی جەماڵ و سوورەت و مەغرووری ماڵ
عاشقان بیمار و دووری یار و بێ سەبر و قەرار
عاقڵان جوملە سەحیحولجیسم و مەسرووری ویسال
سابیری بێ خۆت بناسە عەقڵ و عەشقت کامەیە
عاشقێکی ترسنۆک و عاقڵی بێ حاڵ و ماڵ

پەراوێز edit