شاعیر: سابیری کتێب: دیوانی سابیری سەرناو: عاشقان مەدھۆشی تەئسیری خەیاڵی حوسن و خاڵ عاشقان مەدھۆشی تەئسیری خەیاڵی حوسن و خاڵ فارغ البالن لە تەئسیراتی ئافات و مەلال عاشقان مەستی موتاڵای دەفتەری سونعی خودان عاقڵان غەرقی جەماڵ و سوورەت و مەغرووری ماڵ عاشقان بیمار و دووری یار و بێ سەبر و قەرار عاقڵان جوملە سەحیحولجیسم و مەسرووری ویسال سابیری بێ خۆت بناسە عەقڵ و عەشقت کامەیە عاشقێکی ترسنۆک و عاقڵی بێ حاڵ و ماڵ ++++++++++++++++++++++