ئاڵەکۆک

سابیری add_a_photo
سابیری دیوانی سابیری
٨٠. عاشقان دڵیان بە دائیم پڕ خەیاڵ و پڕ مەلال
عاشقان دڵیان بە دائیم پڕ خەیاڵ و پڕ مەلال
بۆیە ڕۆژ و شەو دەکەن بەحسی جەماڵ و زولف و خاڵ
عاشق و عاقڵ ئەگەرچی ڕەنگ و سوورەتیان یەکە
ھەریەکی تامێکی تێدایە تورنج و پوڕتەقاڵ
عاشقان ناڵان و بێ سەبر و قەرار و گفتوگۆ
عاقڵان دڵشاد و خوڕڕەم، نوکتەدان و خۆش مەقاڵ
عاشقان مەجنوونی دووری لەیل و بیمار و زەعیف
عاقڵان ساغ و سەلیم و شاد و مەستی خەت و خاڵ
عاشقان پەروانەئاسا سەرف ئەکەن جان و وجوود
عاقڵان سابیر گەلێ کۆشش ئەکەن بۆ جەمعی ماڵ

پەراوێز edit