شاعیر: سابیری کتێب: دیوانی سابیری سەرناو: عاشقان دڵیان بە دائیم پڕ خەیاڵ و پڕ مەلال عاشقان دڵیان بە دائیم پڕ خەیاڵ و پڕ مەلال بۆیە ڕۆژ و شەو دەکەن بەحسی جەماڵ و زولف و خاڵ عاشق و عاقڵ ئەگەرچی ڕەنگ و سوورەتیان یەکە ھەریەکی تامێکی تێدایە تورنج و پوڕتەقاڵ عاشقان ناڵان و بێ سەبر و قەرار و گفتوگۆ عاقڵان دڵشاد و خوڕڕەم، نوکتەدان و خۆش مەقاڵ عاشقان مەجنوونی دووری لەیل و بیمار و زەعیف عاقڵان ساغ و سەلیم و شاد و مەستی خەت و خاڵ عاشقان پەروانەئاسا سەرف ئەکەن جان و وجوود عاقڵان سابیر گەلێ کۆشش ئەکەن بۆ جەمعی ماڵ ++++++++++++++++++++++