ئاڵەکۆک

سابیری add_a_photo
سابیری دیوانی سابیری
٧٣. ڕۆژ و شەو شەمس و قەمەر لەو حوسنە وەرئەگرن شوعاع
ڕۆژ و شەو، شەمس و قەمەر لەو حوسنە وەرئەگرن شوعاع
دلبەرا تا كل سر جاوز الاثنين شاع
ڕوو مەپۆشە سەرزەمین تاریکە بێ خورشیدی ڕووت
ئەی جەماڵی بێ نەزیرت حیکمەتی مەحز و نەفاع
یادی حوسن و عەشقی چاوت ھەم حەریف و ھەم شەراب
کافییە ئیتر لەسەر موڵکی جیھان ناکەم نیزاع
چونکە دارالمحنة و دوون پەروەرە ئەھلی ھەموو
ناکەس و بێ شەرت و بەدخوو، دین فرۆش و پڕ تەماع
دوژمنی دونیا لەگەڵ ئەھلی شەرەف ناحەق نییە
تەبعی دوونە وەک جوعەل دەگرێ لە بینی گوڵ سیداع
ھەرکەسێ فەزڵ و ھونەر دەرخا لە بازاڕی جیھان
پێی ئەڵێن یاساغە سەد لیرە جەزای خاوەن مەتاع
سابیری گەر عاقڵی تیکەڵ بە دونیای دوون مەبە
مەرحەبای ئەو ژەھرە تۆ پەیداکە تریاکی وەداع

پەراوێز edit