شاعیر: سابیری کتێب: دیوانی سابیری سەرناو: ڕۆژ و شەو شەمس و قەمەر لەو حوسنە وەرئەگرن شوعاع ڕۆژ و شەو، شەمس و قەمەر لەو حوسنە وەرئەگرن شوعاع دلبەرا تا كل سر جاوز الاثنين شاع ڕوو مەپۆشە سەرزەمین تاریکە بێ خورشیدی ڕووت ئەی جەماڵی بێ نەزیرت حیکمەتی مەحز و نەفاع یادی حوسن و عەشقی چاوت ھەم حەریف و ھەم شەراب کافییە ئیتر لەسەر موڵکی جیھان ناکەم نیزاع چونکە دارالمحنة و دوون پەروەرە ئەھلی ھەموو ناکەس و بێ شەرت و بەدخوو، دین فرۆش و پڕ تەماع دوژمنی دونیا لەگەڵ ئەھلی شەرەف ناحەق نییە تەبعی دوونە وەک جوعەل دەگرێ لە بینی گوڵ سیداع ھەرکەسێ فەزڵ و ھونەر دەرخا لە بازاڕی جیھان پێی ئەڵێن یاساغە سەد لیرە جەزای خاوەن مەتاع سابیری گەر عاقڵی تیکەڵ بە دونیای دوون مەبە مەرحەبای ئەو ژەھرە تۆ پەیداکە تریاکی وەداع ++++++++++++++++++++++