ئاڵەکۆک

سابیری add_a_photo
سابیری دیوانی سابیری
٦٣. وەعدەی کەرەم و مەوسیمی ئیحسانە کە دەروێش
وەعدەی کەرەم و مەوسیمی ئیحسانە کە دەروێش
ھەریەک لە وڵاتێکەوە کردووتە کەمەندکێش
کەوتوونە لەبەر قاپییەکەت توونی و برسی
سەیری کە ھەموو واجب الاحسانن و دڵڕێش
لەوساوە برینداری موژە و قەوسی برۆتم
باکم نییە ئەی دۆست لە بێگانە کەم و بێش
هرکس که تو را دید برانداخت دل و جان
با آنکه دو ابروی تو گویند میندیش
ڕۆحم چووە لەو شۆخە کە وا لێوی گەزیوە
یەعنی کە مەناڵێنە لەبەر دەرد و غەم و ئێش
ھەرکەس کە زەدەی دەستی پەریزادەیە سابیر
مەحزوونە دڵی توندە بێ ئارامە و سەرکێش

پەراوێز edit