شاعیر: سابیری کتێب: دیوانی سابیری سەرناو: وەعدەی کەرەم و مەوسیمی ئیحسانە کە دەروێش وەعدەی کەرەم و مەوسیمی ئیحسانە کە دەروێش ھەریەک لە وڵاتێکەوە کردووتە کەمەندکێش کەوتوونە لەبەر قاپییەکەت توونی و برسی سەیری کە ھەموو واجب الاحسانن و دڵڕێش لەوساوە برینداری موژە و قەوسی برۆتم باکم نییە ئەی دۆست لە بێگانە کەم و بێش هرکس که تو را دید برانداخت دل و جان با آنکه دو ابروی تو گویند میندیش ڕۆحم چووە لەو شۆخە کە وا لێوی گەزیوە یەعنی کە مەناڵێنە لەبەر دەرد و غەم و ئێش ھەرکەس کە زەدەی دەستی پەریزادەیە سابیر مەحزوونە دڵی توندە بێ ئارامە و سەرکێش ++++++++++++++++++++++