ئاڵەکۆک

سابیری add_a_photo
سابیری دیوانی سابیری
٦٢. ماتەمە شیوەن کە ئەی دڵ چاوە ئەمجا بێرە ئێش
ماتەمە، شیوەن کە ئەی دڵ، چاوە ئەمجا بێرە ئێش
وا دڵارامم دەکا عەزمی سەفەر ڕێی ھاتە پێش
ئەی ڕەفیقان ئیختیاری خۆم نییە کەوتوومە داو
تۆ خودا مەنعم مەکەن یارم بەزۆر ئەمکاتە کێش
گەر بزانی حاڵی من مەعلوومە ڕەحمم پێ دەکەی
گشت بە بێگانەم ئەزانن ئاشنا و قەوم و خێش
دڵ تەمای وا بوو ئیجازەی ماری زولفی وەرگرێ
ناگەھان دووپشکی ئەگریجەی ھیلاکی کرد بە نێش
ناری ھیجر و سەیلی چاو نەکوژایەوە، نەبڕایەوە
خۆ سروشکم وا لە ھەر دوو لاوە گۆنای کردە ڕێش
مەنعی چی؟ دەرمانی چی؟ مەعجوونی چی؟ لوقمانی چی؟
قەتعی خوێنی چاوی من ناکا خەنە و تورش و سرێش
بۆ دەوای ئەم دەردە لوقمان و ئەرەستوو عاجزن
وا جنوونم! ئیجتینابم لێ دەکەن سەد قەوم و خێش
پیاوی سست و ترسنۆک ناگاتە مەقسەد سابیری
چابوک و ئازا، بەکەیف و مایەشا زوو کەوتە پێش
ئەم سەرئێشەی سابیری لوقمانی عاجیز کردووە
پێم ئەڵێن تەوقی سەرت بگرە وەسمە و خەل و سرێش

پەراوێز edit