تۆ بیت و خودا ئەی بوتی سوورەت گوڵ و دڵگەش
بەندی جگەر و دڵ مەبڕە، مەیخەرە ئاتەش
بەو قەوسی برۆ و چاوی گەش و زولفی سیاھت
زامارم و بیمار و پەرێشان و موشەووەش
ھاتوومە لەبۆ حیسسە زەکاتێ لە خەبەردا
وا ھاتووە، قەت سائیل و مسیکن مەکە بێبەش
باوەڕ بکە ئازاری تۆ وا خۆشە بە گیانم
عومرێکە جەفاکێشم و نابێ لە دڵم غەش
ئیفتادە و بێچارە و میسکین و زەبوونی
سابیر خۆشە لەو یارەوە ئازار و کەشاکەش