شاعیر: سابیری کتێب: دیوانی سابیری سەرناو: تۆ بیت و خودا ئەی بوتی سوورەت گوڵ و دڵگەش تۆ بیت و خودا ئەی بوتی سوورەت گوڵ و دڵگەش بەندی جگەر و دڵ مەبڕە، مەیخەرە ئاتەش بەو قەوسی برۆ و چاوی گەش و زولفی سیاھت زامارم و بیمار و پەرێشان و موشەووەش ھاتوومە لەبۆ حیسسە زەکاتێ لە خەبەردا وا ھاتووە، قەت سائیل و مسیکن مەکە بێبەش باوەڕ بکە ئازاری تۆ وا خۆشە بە گیانم عومرێکە جەفاکێشم و نابێ لە دڵم غەش ئیفتادە و بێچارە و میسکین و زەبوونی سابیر خۆشە لەو یارەوە ئازار و کەشاکەش ++++++++++++++++++++++