ئاڵەکۆک

سابیری add_a_photo
سابیری دیوانی سابیری
٥٥. ئەی مەسیحا لەب بە چاوانی نەخۆشت یەک نەفەس
ئەی مەسیحا لەب بە چاوانی نەخۆشت یەک نەفەس
مەرحەمەت کە وا پەرێشانم عیلاجم چوو لە دەس
یارەکەم مەیلی ڕەفیقی ناکەس و ئەغیار ئەکا
ئەی درێغا ئارەزوو ناکا ببێتە یاری کەس
دائیمەن کونجی دەروونم پڕ لە خاری بێ گوڵە
قەت بە دەستی خۆمەوە نەمدی گوڵی بێ خار و خەس
بۆ جەفاکاری ھەمیشە خۆی موھەییا کردووە
بۆ بەجێھێنانی وەعدە موتڵەقا ناکا ھەوەس
خۆت ئەزانی خۆ دەساژۆ، بەستنی پێ، ناتەوێ
بۆ مریشک و جووجەڵە نەججاڕ ناتاشێ قەفەس
خۆ لە بەدبەختی شەو و ڕۆژێکی خۆشیمان نەدیت
ڕۆژ گریانە بە شەو شینە لەباتی شەوچەرەس
کاروان دەرچوو لە شار و سابیری تۆ خەوتبووی
وا دەزانم گوێت گرانە نابیسی دەنگی جەرەس
بێ بەڵابی حەز لە یاری و کۆمەڵی ئەغیار ئەکەی
بۆ گرووھی خۆشەویستیت جارێکی ناکەی ھەوەس
سابیری تەعمیری نەخشی خانوو و مانوو تابەکەی؟
کێوی عومر و دین ئەوا ھەردوو کە ھێنایان ھەرەس

پەراوێز edit