ئاڵەکۆک

سابیری add_a_photo
سابیری دیوانی سابیری
٤٣. جەژن و شادیمانە ئەمشەو ھاتەوە یاری لەزیز
جەژن و شادیمانە ئەمشەو ھاتەوە یاری لەزیز
زیرەک و شیرین زوبان و ماھی ڕوخساری لەزیز
تا بڵێی خوڵقی حەسەن، نازک بەدەن، نادر دەھەن
نیمنیگاھی نازی چاوی مەست و بیماری لەزیز
سوورەتی گوڵ، فێنکی دڵ، چاوی کاڵ و لێوی ئاڵ
گیانی سەرتاپا بلوور و مەیل و ڕەفتاری لەزیز
چاوی بیماری، حەکیمی حازقی دەرد و مەرەز
ھاتن و تەشخیس و فکر و حوبب و ئازاری لەزیز
ناکەسم سەردانەنێم بۆ بەردەبازی ڕێگەکەی
یا نەکەم ڕۆحم فیدای یاری وەفاداری لەزیز
ھاتە باڵینم تەبیبە، تێگەیی دەرد و دەوام
خوا دەوامی دا، دەوامی دا بە گوفتاری لەزیز
دەستی نایە سەردڵم فیلفەور ئازارم نەما
ھیچ کەسێ نەیدیوە بەم دەستوورە دڵداری لەزیز
سابیری جەژنت موبارەک بێ حەکیمت ھاتەسەر
حبذا بوس و کەنار و یار و شەوگاری لەزیز
سابیرا شوکرانە ببژێرە لەسەر ئەم نیعمەتە
بەڵکوو تا ماوی بمێنێ لەززەتی یاری لەزیز

پەراوێز edit