ئاڵەکۆک

سابیری add_a_photo
سابیری دیوانی سابیری
٣٧. گرفتارم بە داوی زولفی شێرینێکی قەد بەیداخ
گرفتارم بە داوی زولفی شێرینێکی قەد بەیداخ
بە تەقدیری خودا نابێ دڵی دێوانە قەت بێ داخ
لەکن دەرکەوتنی لەیلا دەم و دەس شێت و مەجنوونم
لەکن ون بوونی ئەو شیرینە فەرھادم لە کێو و شاخ
دەبینی ڕەنگی زەردم بۆچ دەپرسی حاڵی دەردی من
کە بێ شەوقم میسالی دالییەی بێ خاوەن و چەرداخ
نەخۆشی سەرسەری سابیر مەگەر چا بێتەوە ڕۆژێ
کە تۆ پێیێ بنێیە سەر سەری کوتتابی ئۆف و ئاخ!

پەراوێز edit