شاعیر: سابیری کتێب: دیوانی سابیری سەرناو: گرفتارم بە داوی زولفی شێرینێکی قەد بەیداخ گرفتارم بە داوی زولفی شێرینێکی قەد بەیداخ بە تەقدیری خودا نابێ دڵی دێوانە قەت بێ داخ لەکن دەرکەوتنی لەیلا دەم و دەس شێت و مەجنوونم لەکن ون بوونی ئەو شیرینە فەرھادم لە کێو و شاخ دەبینی ڕەنگی زەردم بۆچ دەپرسی حاڵی دەردی من کە بێ شەوقم میسالی دالییەی بێ خاوەن و چەرداخ نەخۆشی سەرسەری سابیر مەگەر چا بێتەوە ڕۆژێ کە تۆ پێیێ بنێیە سەر سەری کوتتابی ئۆف و ئاخ! ++++++++++++++++++++++