ئاڵەکۆک

سابیری add_a_photo
سابیری دیوانی سابیری
٢٧. نیگارا مەست و بیمارم بە چاوی مەست و بیمارت
نیگارا مەست و بیمارم بە چاوی مەست و بیمارت
وەکوو پەروانە سووتاوم بە شەمعی نووری ڕوخسارت
بە شەو مەجنوون و بێدارم بە یادی زولفی وللەیلت
خەیاڵی ڕووت بە ڕۆژ شێتم دەکا وششەمسی ڕوخسارت
لە شەوقی عارزت شەمس و قەمەر حەیران و شەرمەندە
لە چاوی تۆ خەجاڵەتبارە ئاھوو، کەو لە ڕەفتارت
نە تەنھا سابیری گیرۆدەیی زنجیری گیسووتە
دەبینم مەشریق و مەغریب پەرێشان و گرفتارت
عیلاجی دەردی ضعف القلب ئەگەرچی سەختە، ئاسانە
بە گوڵقەندی گوڵی ڕوخسار و لێوانی شەکربارت
دەمێکە عالەمی ئومیدەواری لوتف و ئیحسانە
کە تۆ پێیان نیشاندەی دەفعەیێ ڕوخساری گوڵزارت
کە یارم ھاتە باڵینم نەما ئازار و ناڵینم
خودا لێکیان نەکا سابیر حەکیم و بەختی بیدارم
مەسیح ئاسا بە ئیمایێ ھەزار ئەموات ئەکەی ئیحیا
وەرە سەیریکە سابیر با نەبێ مەحروومی دیدارت

پەراوێز edit