ئاڵەکۆک

سابیری add_a_photo
سابیری دیوانی سابیری
٢٨. شەوقی جەماڵی دولبەرە یا ماھی تابان ئەلغییاس
شەوقی جەماڵی دولبەرە یا ماھی تابان ئەلغییاس
سووتانمی، سووتانمی، مانەندی کەتان ئەلغییاس
ئەڵبەت گوڵی گوڵزارەکەی ڕوخساری دیوە ئەو دڵەم
بۆیە دەکا بولبول سیفەت، گریان و ناڵان ئەلغییاس
من چیم بەسەر لوقمانەوە، بەم دەردی بێ دەرمانەوە
کە ئاگری نەکوژانەوە سووتام وەک خەرمان ئەلغییاس
دەردم موداوا ناکرێ زومرەی حەلیمان ئەلغیاس
فەللاحی دڵ وا ئاگری بەربوو لە خەرمان ئەلغییاس
زاماری شمشێری برۆی یارم ئەرەستوو شێت ئەکا
بیماری چاوی دەرکەوێ حەیرانە لوقمان ئەلغییاس
لوقمان و جالینووسی چی؟ ژەنگار و مالینووسی چی؟
بێ سوودە حەبب و شەربەت و مەعجوون و دەرمان ئەلغییاس
دەرمانی چاوی سابیری خاکی بەری پێی دولبەرە
چی بکەم کە نیمە قیمەتی، ئیللا دڵ و جان ئەلغییاس
سابیر ئەگەر چاوئێشەتە دەرمانی ھەر سەبر و سکووت
وەرنە لە درمانی دڵت حەیرانە لوقمان ئەلغییاس

پەراوێز edit