نامیھرەبانی کوشتمی ئەی میھرەبانان ئەلغییاس
چار و عیلاجێکم بکەن شێخ و حەکیمان ئەلغییاس
درد و برینم کارییە، ناڵاندنم بێچارییە
بۆ چاری ئەم بیمارییە حەیرانە لوقمان ئەلغییاس
گاھێ بە بەدری ڕوومەتی یار نیوەسووتم وەک کەتان
گاھێ ئەوە خورشید و میش، وەک زەڕڕە ڕەقسان ئەلغییاس
داوێنی یارم چوو لە دەس، تەسکینی دڵ نایە بە کەس
دڵ وەختە بشکێنێ قەفەس وەک عەندەلیبان ئەلغییاس
فرمێسکی خوێنینم نەما، چاوی جیھانبینم نەما
وا ڕۆحی شیرینم نەما، چی بکەم بە قوربان ئەلغییاس؟
يا نار و كوني مطلقا، ئاگری دڵی نەکوژایەوە
ئەم شەو دزێ وا ئاگری بەردا لە خەرمان ئەلغییاس
ھاوار و زاری پیشەمە، بێ شک ئەڵێی چاوئێشەمە
دەردی دەمار و ڕیشەمە، جەمعی موسوڵمان ئەلغییاس
نیل و فوڕاتی چاوی تۆ خەرمانی پێ ناکوژێتەوە
ئاوی سەبووری بێنە دەس، بێ سوودە گریان ئەلغییاس
عومرێکە واوەیلا دەکەم ھەر شیوەنی لەیلا دەکەم
مەجنوون سیفەت وێڵی سەحرا و دەشت و بیابان ئەلغییاس
سابیر لەبەر مەجنوونی ڕووت بۆتە کەتانی نیوەسووت
فەرموو بڵێ نەختێ سکووت، تۆ بیی و قورئان ئەلغییاس
سابیر بە گریان و فوغان ناکوژێتەوە خەرمانەکەت
تا ئاوی سەبری پیانەکەی بێ سوودە ناڵان ئەلغییاس