ئاڵەکۆک

سابیری add_a_photo
سابیری دیوانی سابیری
٣٠. ئەی بە شیرینی لە مەحبووبان ئەسێنی خەرج و باج
ئەی بە شیرینی لە مەحبووبان ئەسێنی خەرج و باج
وەی غوڵامی تۆ ھەموو سوڵتانی خاوەن تەخت و تاج
ئەی بە غەمزەی چاوی بیمارت ھەموو عالەم نەخۆش
وەی بە ئەنفاست شفا یابند گرووھی نامیزاج
ئەی بە نیگای چاوی بیمارت ھەموو عالەم نەخۆش
وەی ھەموو عالەم بە ئەنفاسی مەسیحت ئیحتیاج
تا لەسەر چاوی نەخۆشت بێ تەبیب بانی برۆت
ھەرچی تێفکرێ پەرێشان و بە لوقمان ئیحتیاج
نەقدی جان و دڵ وتم قوربانی بەر پێت کەم وتی:
خۆ لە شاری ئێمە ناچێ شێتە نەقدی بێڕەواج
تا سەبا ڕێی کەوتە نێو گوڵزاری حوسنت ئەھلی دڵ
ناخەون شەو و تا بەیانی پادشاھ و میر و حاج
سابیری ھەر چاوەڕێ بوو تۆ کە ئیفای وەعدە کەی
ھەر نەھاتی چاری دەردی کەی ئەناڵێ ناعیلاج

پەراوێز edit