ئاڵەکۆک

سابیری add_a_photo
سابیری دیوانی سابیری
٣١. ئەی نیگاھی تۆ شیفایی تەندروست و نامیزاج
ئەی نیگاھی تۆ شیفایی تەندروست و نامیزاج
عالم الله ئینتیزارن تۆ بیاندەیتێ عیلاج
شەو بە میوانی دڵ و ماڵی فەقیری خۆش بکەی
لائیقە دەروێش و پاشا بی، بسێنێ خەرج و باج!
بەندەگی دەرگانەکەت چاتر لە ڕوتبەی شاھیە
بەندە فەرمانن ھەموو سوڵتانی خاوەن تەخت و تاج
وا لە دووری تۆ پەرێشانم کە ڕۆحم ھاتە لێو
تۆ وەرە یا ڕۆحی شیرینم بسێنە یا عیلاج
سابیری حەقوێژە گەر خوێنی بڕێژن في المثل
نەقش ئەکا ڕوویی زەوی مانەندی مەنسووری ھەلاج

پەراوێز edit