شاعیر: سابیری کتێب: دیوانی سابیری سەرناو: نیگارا مەست و بیمارم بە چاوی مەست و بیمارت نیگارا مەست و بیمارم بە چاوی مەست و بیمارت وەکوو پەروانە سووتاوم بە شەمعی نووری ڕوخسارت بە شەو مەجنوون و بێدارم بە یادی زولفی وللەیلت خەیاڵی ڕووت بە ڕۆژ شێتم دەکا وششەمسی ڕوخسارت لە شەوقی عارزت شەمس و قەمەر حەیران و شەرمەندە لە چاوی تۆ خەجاڵەتبارە ئاھوو، کەو لە ڕەفتارت نە تەنھا سابیری گیرۆدەیی زنجیری گیسووتە دەبینم مەشریق و مەغریب پەرێشان و گرفتارت عیلاجی دەردی ضعف القلب ئەگەرچی سەختە، ئاسانە بە گوڵقەندی گوڵی ڕوخسار و لێوانی شەکربارت دەمێکە عالەمی ئومیدەواری لوتف و ئیحسانە کە تۆ پێیان نیشاندەی دەفعەیێ ڕوخساری گوڵزارت کە یارم ھاتە باڵینم نەما ئازار و ناڵینم خودا لێکیان نەکا سابیر حەکیم و بەختی بیدارم مەسیح ئاسا بە ئیمایێ ھەزار ئەموات ئەکەی ئیحیا وەرە سەیریکە سابیر با نەبێ مەحروومی دیدارت ++++++++++++++++++++++