پڕتەوی خورشیدە ئەمشەو یا جەماڵی دولبەرە؟
بۆنی باغی جەننەتی ڕووی یارە یا خۆ عەنبەرە؟
جان و دڵ غەرقی فنا في النوری ڕوخساری حەبیب
عوسرەتی دووری موبەددەل بوو بە وەسڵ و مەیسەرە
ئەڵبەتە بیستووتە تەرکی سەر دەکا غەوواسی ڕووت
وا لە دەریا دێتەدەر ساحێبی دوڕ و گەوھەرە
تا لە سەرفی ڕۆحی وەک پەروانە بێ پەروا نەبێ
سادقی مەڕوانە، جێی بڕوا نیە، تەنپەروەرە
سابیری گەر تالیبی یاری بزانە موختەسەر
ناگەیە مەتلووبی جانی تا نەبووری لەو سەرە