شاعیر: سابیری کتێب: دیوانی سابیری سەرناو: پڕتەوی خورشیدە ئەمشەو یا جەماڵی دولبەرە پڕتەوی خورشیدە ئەمشەو یا جەماڵی دولبەرە؟ بۆنی باغی جەننەتی ڕووی یارە یا خۆ عەنبەرە؟ جان و دڵ غەرقی فنا في النوری ڕوخساری حەبیب عوسرەتی دووری موبەددەل بوو بە وەسڵ و مەیسەرە ئەڵبەتە بیستووتە تەرکی سەر دەکا غەوواسی ڕووت وا لە دەریا دێتەدەر ساحێبی دوڕ و گەوھەرە تا لە سەرفی ڕۆحی وەک پەروانە بێ پەروا نەبێ سادقی مەڕوانە، جێی بڕوا نیە، تەنپەروەرە سابیری گەر تالیبی یاری بزانە موختەسەر ناگەیە مەتلووبی جانی تا نەبووری لەو سەرە ++++++++++++++++++++++