ئاڵەکۆک

سابیری add_a_photo
سابیری دیوانی سابیری
١٦٥. قەددی یارم سەروی باغی جەننەت و ئازادەیە
قەددی یارم سەروی باغی جەننەت و ئازادەیە
تەلعەتی مانەندی حووری زۆر لەتیف و سادەیە
چاوەکانی دائیمەن مەستی شەراب و بادەیە
بێ بەڵا بێ یاخودا بۆ کوشتنم ئامادەیە
ھەرچی تێفکری پەرێشان و نەخۆش و زامدار
داد و ھاواری لە زوڵم و جەوری ئەو جەللادەیە
سەدھەزار ئەسفەندیار و ڕۆستەمی مازەندەران
ھاتە مەیدان و سەری بێ لەش کرا لەم جادەیە
ھەرکەسێ دەرسی لە کن ئوستادی چاوی وەرگرێ
کەمترین توللابی ئەو ئوستادە ئاخر مادەیە
بوولعەجەب ئەفسوونگەر و چابوکسەوار و سەفشکێن
خەڵکی حەیرانن لە مەکر و نازی ئەو شازادەیە
سابیری ئەڵبەتتە لای ئەو چاوە دەرسی خوێندووە
بۆیە وا سەربەستە لەم بەرقاپییە بەم ڕادەیە

پەراوێز edit