ئاڵەکۆک

سابیری add_a_photo
سابیری دیوانی سابیری
١٦٤. فیدایی ڕووتە مێھر و ماھ بە چەرخی حوققەبازەوە
فیدایی ڕووتە مێھر و ماھ بە چەرخی حوققەبازەوە
نەساری پێتە ڕووی زەوی بە مەعدەن و ڕەکازەوە
نیمەبەھایی نیم نیگای تۆیە زەمین و ئاسمان
نەمایشی ئەگەر بکەی بە چاوی مەستی نازەوە
ھەوەس بکەی بە یەک دەمێ، دەوا ئەدەی بە عالەمێ
بەو نەفەسی مەسیحی تۆ، بە پێکەنین و نازەوە
ئاوێنەداری ڕوویی تۆ، شانەبەدەستی موویی تۆ
بە شەرقەوە بە غەربەوە بە مەککە و حیجازەوە
حوور و مەلائیکەی سەما لە تاوی تۆ ڕوویان نەما
زەوی بە ئینس و جیننەوە بە جاھیل و موجازەوە
تۆ بە جەماڵی حوورەوە ئێمە بە چاوی سوورەوە
بە سۆزی جانگودازەوە بە سەدھەزار نیازەوە
بە ئافتابی ڕوویی تۆ کە نیوەسووتە سابیری
بە زولفی میشک بوویی تۆ پۆڕە بە چنگی بازەوە

پەراوێز edit