ئاڵەکۆک

سابیری add_a_photo
سابیری دیوانی سابیری
١٦٣. عاشقی فرمێسکی سوور و ڕەنگی زەردی شاھیدە
عاشقی، فرمێسکی سوور و ڕەنگی زەردی شاھیدە
قیل و قالی زاھیر و تەسبیح و ویردی زائیدە
تا نەکەی تەرکی وجوود و جان و دڵ ناگەیتە یار
باوەڕت بێ خاریقی عاداتی شێخ و زاھیدە
تا دەروونی دڵ لە نەخشی ماسیوا خاڵی نەکەی
نەقشی ئەڵڵا لەو دڵە جێ ناگرێ ئەی جاھیدە
تا نەناسی ئایەت و ساعاتی ئەوقاتی دوعا
فائیدەی چێ ربّنا أنزل علينا مائده
تا بە حوسنی نییەت و تەقوا دەروونت پاک نەکەی
دڵ لە یاسین بێ بەشە لا صيحه لا واحده
تۆ ئیجازەی زیکری بێدەنگی لە ماسی وەرگرە
قیڕەقیڕی شەو وەکوو قورباغە نادا فائیدە
یاری من ھەرچی ئەکا مەنعم مەکەن من وا ئەکەم
لا علي الاعمي حرج چاوم نیە ئەو قائیدە
سابیری مەسروورە وەعدەی ھاتنی جانانەیە
باوەڕم نایێ لە یارم دوورە تەرکی قاعیدە
حوببی دونیا نایەڵێ سابیر لە دڵدا زەوقی دین
بەھرەوەر نابی مەگەر لاچی لەسەر ئەم قاعیدە

پەراوێز edit