ئاڵەکۆک

سابیری add_a_photo
سابیری دیوانی سابیری
١٦١. دەردی ئەشقت ئەی پەری دەرمان و تەدبیری نییە
دەردی ئەشقت ئەی پەری، دەرمان و تەدبیری نییە
ھەرکەسێ مەجنوونی ڕووتە باکی زنجیری نییە
چەندە لێی پاڕامەوە تۆ بی بە تیرت مەمکوژە
ئاخری خوێنی ڕژانم مروەت و بیری نییە
تیری غەمزەی ھەر وەکوو تیری ئەجەل موستەعجەلە
بێ بەڵا بێ، ساعەتێ تەقدیم و تەئخیری نییە
ئاگری بەردایە عالەم خۆی بە سورعەت تێپەڕی
حەیفە بۆ برژانەوەی، قورسی تەباشیری نییە
مەحرەمێ دەست ناکەوێ دەردی دەروونی پێ بڵێم
دەست و پەنجەم قووەتی نووسین و تەحریری نییە
حاڵی سابیر کەوتووە، مابەینەکەی خەوف و ڕەجا
چونکە ناڵەی کەس لە کن ئەو شۆخە تەئسیری نییە
تۆ حەکیمی حازقی، دەرمانی دەردم تێبگە
سابیری سەودازەدە دەرمانی تیماری نییە

پەراوێز edit