دڵی تەنگم مەقالەی ئاتەشینە
وەرە سەر چاوەکانم شانشینە
لە شەوقی حوسنی شیرینت دەناڵم
بە نەوعێ پێم ئەڵێن فەرھادی چینە
لە تاوی تەلعەتی شیرینت ئەی جان
سەراپا خەڵکی کووە و کەژنشینە
ھەناسەی من ئەگاتە خەرمەنی ڕووت
ئەگەرچی خۆر لە ڕووتا خووشەچینە
بە بەدری ڕوومەت و والليلی زولفت
کە فرمێسک و لیباسم سوور و شینە
وەرە سەیرکە سەراپا گشت وجوودم
بە چاوی تیروەشێنی تۆ برینە
عەجەب بێباک و سەربەستی و دڵڕەق
عەزابت دۆزەخی عَينُ اليقينە
جزاك الله في الدارين خيراً
مساك الله کە ھاتی بەم سەرینە
لە ئاھی سابیری نەختێ بترسە
بە چاوی تۆ ھەناسەی ئاگرینە