ئاڵەکۆک

سابیری add_a_photo
سابیری دیوانی سابیری
١٥٩. دڵ نەخۆشی ئینتیزاری ھاتنی جانانەیە
دڵ نەخۆشی ئینتیزاری ھاتنی جانانەیە
با وجوود بە ھاتنی، ئەو شەمعە ئەم پەروانەیە
ئافەرین ئەی دڵ سەرت دانا لە ڕێگەی عەشقی یار
عەشقبازی ڕاستی ئەمجۆرە سەر دانانەیە
ھەرکەسێ لاشەی بە سووتاوی نەبینن ئەھلی دڵ
ئاشنایی قەت لەگەڵ ناکەن دەڵێن بێگانەیە
تا لە وێرانەی دڵم گەنجی غەمی شارایەوە
ھەر ئەڵێم ئاوا نەبێ یا ڕەببی ئەم وێرانەیە
تا بە شمشێری برۆی ئەم شۆخە جەرگم قیمە بێ
چاوەکانم ھەر بەشی ئەم لێزمەی بارانەیە

پەراوێز edit