شاعیر: سابیری کتێب: دیوانی سابیری سەرناو: دڵی تەنگم مەقالەی ئاتەشینە دڵی تەنگم مەقالەی ئاتەشینە وەرە سەر چاوەکانم شانشینە لە شەوقی حوسنی شیرینت دەناڵم بە نەوعێ پێم ئەڵێن فەرھادی چینە لە تاوی تەلعەتی شیرینت ئەی جان سەراپا خەڵکی کووە و کەژنشینە ھەناسەی من ئەگاتە خەرمەنی ڕووت ئەگەرچی خۆر لە ڕووتا خووشەچینە بە بەدری ڕوومەت و والليلی زولفت کە فرمێسک و لیباسم سوور و شینە وەرە سەیرکە سەراپا گشت وجوودم بە چاوی تیروەشێنی تۆ برینە عەجەب بێباک و سەربەستی و دڵڕەق عەزابت دۆزەخی عَينُ اليقينە جزاك الله في الدارين خيراً مساك الله کە ھاتی بەم سەرینە لە ئاھی سابیری نەختێ بترسە بە چاوی تۆ ھەناسەی ئاگرینە ++++++++++++++++++++++