ئاڵەکۆک

سابیری add_a_photo
سابیری دیوانی سابیری
١٥٤. تا زیکری دەم و فیکری دڵت ناوی خودایە
تا زیکری دەم و فیکری دڵت ناوی خودایە
سەرپاکی وجوودت لە بەڵا دوور و جودایە
دەروێش ئەگەر خزمەتی خاڵی لە ڕێیا بێ
سوڵتان لەبەر قاپییەکەی ڕووت و گەدایە
ئەو وەختە کە تۆ خەوفی خودا بێتە خەیاڵت
سوڵتان لەبەر چاوی دڵت ڕووت و گەدایە
دەستی تەمەعت خستووەتە گەردنی دونیا
ڕۆحت بە سەر و ماڵەوە قوربان و فیدایە
ئەی مەردی خودا دەستی تەمەع بەردە لە دونیا
بێ فائیدەیە باوەژنە مەیکە بە دایە
ھەرکەس بە دەسی نەفسەوە داماو و زەبوونە
سەد شێخ و مەلا بێ، بە خودا دووری خودایە
لەوساوە سکەی لیرە ئەخوێنێتەوە چاوت
تاریکی تەریقی تەرەفی دینی خودایە
زەڕڕەی کەر و زڕەی دەرەم و زێڕ کەری کردی
نابیی لە مەلا ڕۆژی جەزا ھەوڵ و سەدایە
کوا گەندومی چاکەی تۆ لە تۆماری عەمەلدا
سەد خانە برنجت لە قەباڵە و سەنەدایە
سابیر بە کەوای تازەوە تۆ چاکیری نەفسی
ئازا ئەوەیە حوڕڕە لە بەرگی شڕە دایە

پەراوێز edit