ئاڵەکۆک

سابیری add_a_photo
سابیری دیوانی سابیری
١٥١. بەو چاوە کە لوقمانە تەماشا کە بزانە
بەو چاوە کە لوقمانە تەماشا کە بزانە
وەجھی چییە ئەم خەستە کە ھەمڕەنگی خەزانە؟
خانەی بەدەن و عومرم بە سێڵاوی سروشکم
وێرانە لە بنچینەوە نەزدیکی خزانە
خورشیدی جەماڵی کە جیھانگیرە عەجائیب
بێچارە بیابانی دڵم خۆر نەوەزانە
زامارم و بیمارم و لوقمان و فلاتوون
ھەردوو لە دەوای دەردی دڵم پەنجەگەزانە
من بەندەیی گەردنکەچ و تۆ شاھ و ئەمیری
گەردن ببڕە، بمکوژە ئەمما بە سزا نە!
ئێوارە کە ئەبرۆیی ھیلالت بنوێنی
ئیفتاری شەوی عیدی سیامی ڕەمەزانە
... . ئاوازی خۆشی گوێچکی خەڵکی
مانەندەیی سائیم کە خەبەرداری خەزانە
بەم چاوە سەبووریم نییە تا تۆ بە دەمی خۆت
تەنبیھی نەکەی سابیری خۆ شێت و نەزانە

پەراوێز edit