شاعیر: سابیری کتێب: دیوانی سابیری سەرناو: بەو چاوە کە لوقمانە تەماشا کە بزانە بەو چاوە کە لوقمانە تەماشا کە بزانە وەجھی چییە ئەم خەستە کە ھەمڕەنگی خەزانە؟ خانەی بەدەن و عومرم بە سێڵاوی سروشکم وێرانە لە بنچینەوە نەزدیکی خزانە خورشیدی جەماڵی کە جیھانگیرە عەجائیب بێچارە بیابانی دڵم خۆر نەوەزانە زامارم و بیمارم و لوقمان و فلاتوون ھەردوو لە دەوای دەردی دڵم پەنجەگەزانە من بەندەیی گەردنکەچ و تۆ شاھ و ئەمیری گەردن ببڕە، بمکوژە ئەمما بە سزا نە! ئێوارە کە ئەبرۆیی ھیلالت بنوێنی ئیفتاری شەوی عیدی سیامی ڕەمەزانە ... . ئاوازی خۆشی گوێچکی خەڵکی مانەندەیی سائیم کە خەبەرداری خەزانە بەم چاوە سەبووریم نییە تا تۆ بە دەمی خۆت تەنبیھی نەکەی سابیری خۆ شێت و نەزانە ++++++++++++++++++++++