ئاڵەکۆک

سابیری add_a_photo
سابیری دیوانی سابیری
١٤٥. ئەی دڵ بە بەڵا سابیر و خوشنوود و ڕەزا بە
ئەی دڵ بە بەڵا سابیر و خوشنوود و ڕەزا بە
یاتاغی ھەموو غوسسە و قەڵغانی قەزا بە
بێ یادی خودا عومر بە زایع مەدە سۆفی
شێرانە لەگەڵ ڕێویی نەفسا لە غەزا بە
قاپی ئەگری یەعنی ڕیازەتمە بەڕۆژووم
سەر قاپی پڵاو زیرە و کشمیش و کەبابە
شەو ئێشکی بێشک ئەگری و گریە چ حاسڵ
گریانی کوڕت ڕاستی ئەڵێ: بابە کەزابە
تەسبیحی دەس و وێردی زوبان ناوی خودایە
دونیا بە دەس و دەم مەگرە خوویێ خەرابە
ھەرکەس لە خودا غافڵ و مەغروورە لە دونیا
مەحروومە لە دونیا و قیامەت لە عەزابە
فەرقی چییە ئینسانی دز و شەخسی موبەزیر
ھەردوو لەسەر ئەم چەوتییە بەدنام و کەزابە
سابیر مەکە ئیسراف و مەبە یاری درۆزن
ھەر لەحزە لە خەوف و خەتەری ڕۆژی جەزا بە

پەراوێز edit