ئاڵەکۆک

سابیری add_a_photo
سابیری دیوانی سابیری
١٤٤. ئەی بەھەشتی ڕوو بە حەققی ئەو جەماڵ و شێوەیە
ئەی بەھەشتی ڕوو بە حەققی ئەو جەماڵ و شێوەیە
ئیلتیفاتێ کە، بە چاوی تۆ کە عەقڵم لێوەیە
ئەی مەسیحالەب بفەرموو دەفعی ئازارم بکە
مەڵحەمی زامی دڵم مەعلوومە ئەو دوو لێوەیە
تا لە باغی ڕوویی تۆ عەناب و سێوم دی بە چاو
دڵ نەخۆشە ھەر خەیاڵی ئەو عەناب و سێوەیە
مەیل ئەفەرمووی تێبگەی ئەحواڵی دەردم دوور لە تۆ
ھەر سەری موویی وجوودم سەد برینی پێوەیە
زوعفی قەلبی ئێمە دەرمانی بە لوقمان ناکرێ
چونکە موشتاقی گوڵ و گوڵزاری حوسنی ئێوەیە
تا بە لەفزی نەرم و شیرین ماھڕوو بانگم نەکا
ھەر وەکوو فەرھاد ڕەنج و مەسکەنم ئەو کێوەیە
چیم بەسەر دوختوور و ئەجزاخانەوە ئەی گوڵبەدەن؟
چونکە دەرمانم گوڵی گوڵزار و حوسن و شێوەیە
سابیری بیمار و دڵسووتاوی دووری دولبەرە
ھەر بە داخی پوڕتەقاڵ و ناسکە ھەرمێوەیە

پەراوێز edit