شاعیر: سابیری کتێب: دیوانی سابیری سەرناو: ئەی دڵ بە بەڵا سابیر و خوشنوود و ڕەزا بە ئەی دڵ بە بەڵا سابیر و خوشنوود و ڕەزا بە یاتاغی ھەموو غوسسە و قەڵغانی قەزا بە بێ یادی خودا عومر بە زایع مەدە سۆفی شێرانە لەگەڵ ڕێویی نەفسا لە غەزا بە قاپی ئەگری یەعنی ڕیازەتمە بەڕۆژووم سەر قاپی پڵاو زیرە و کشمیش و کەبابە شەو ئێشکی بێشک ئەگری و گریە چ حاسڵ گریانی کوڕت ڕاستی ئەڵێ: بابە کەزابە تەسبیحی دەس و وێردی زوبان ناوی خودایە دونیا بە دەس و دەم مەگرە خوویێ خەرابە ھەرکەس لە خودا غافڵ و مەغروورە لە دونیا مەحروومە لە دونیا و قیامەت لە عەزابە فەرقی چییە ئینسانی دز و شەخسی موبەزیر ھەردوو لەسەر ئەم چەوتییە بەدنام و کەزابە سابیر مەکە ئیسراف و مەبە یاری درۆزن ھەر لەحزە لە خەوف و خەتەری ڕۆژی جەزا بە ++++++++++++++++++++++