لەبەر دەرد و غەمی عەشقت نەما ئاسایشم ساتێ
لە یادی تۆ زیاتر نایەتە فیکرم خەیاڵاتێ
لە زەوق و لەززەتی جەور و جەفایی تۆ جزاك الله
بە غەیرەز جان و دڵ قوربانی تۆ نیمە موکافاتێ
نە ئاگاداری دەسنوێژم نە بانگ و قامەت و نوێژم
دەمێ مەست و دەمێ گێژم کە ھەر لەحەزە بە حاڵاتێ
مەواعیدی عەقیمت گەرچی قەت نایە بەجێ ئەمما
ھەمیشە چاوەڕێمە کەی دەبێ عەیدی مولاقاتێ
گەلێ دەرد و نەھات و ماتەم و جەور و جەفام تووش ھات
لە ڕێگەی عەشقی چاوی دولبەرم قەت تووش نەبووم ھاتێ
چ بێباکی لە ئاھی کوشتەگانی بێ خەتا ڕۆژێ
دەکەی سەد قەتڵی ناحەق بێ شهودالحال و ئیسباتێ
کە تۆ ھاتیت و ڕۆحم چوو کە ڕۆیشتی دڵت بردم
ئیتر بۆچی بکا سابیر تەمەننا و موناجاتێ