ئاڵەکۆک

سابیری add_a_photo
سابیری دیوانی سابیری
١٣٣. لەکن حوکمی قەدەر ئیعجازی پێغەمبەر ئەبێ چی بێ؟
لەکن حوکمی قەدەر ئیعجازی پێغەمبەر ئەبێ چی بێ؟
لەکن شەقولقەمەر سەد فەتحی وەک خەیبەر ئەبێ چی بێ؟
لەکن يا نار كوني ئاگری نەمروود گوڵزارە
بەرامبەر حية تسعىٰ فەنی ساحیر ئەبێ چی بێ؟
لەکن دەرکەوتنی ئەو شەمعە عالەم شوبھی پەروانە
کە سووتان و ئەڵێن لەم نیعمەتە خۆشتر ئەبێ چی بێ؟
بە موژدەی یەک گوڵێکی جەننەتی حوسنی ھەموو عالەم
ئەگەر بیکەم بە قوربانی سەبا یەکسەر ئەبێ چی بێ؟
لە کن بەدری جەماڵی یار چ یاریێکە دەم بدرێ
لە نووری مانگ و خۆر یا خوسرەوی خاوەر ئەبێ چی بێ؟
بە ئایەی ناركوني، مەیلی بێ دۆزەخ بەھەشتێکە
لە جەننەت دەرکرا ئادەم بە یەک ساوەر ئەبێ چی بێ؟
گوڵی ڕوخسار و لێوی ئاڵ و دانەی خاڵ کە بنوێنێ
گوڵ و لەعل و وەنەوشەی خاک و خۆڵ بەسەر ئەبێ چی بێ؟
ئەگەر بێنێ سەبا بینێ لە باغی جەننەتی حوسنی
گوڵاب و میشک و بۆنی سونبول و عەنبەر ئەبێ چی بێ؟
لە قەد و قامەتی شمشاد و عەرعەر نزم و حەیرانن
لە باریکی میانی عاقڵان قاسر ئەبێ چی بێ؟
کە یارم ھات و ڕۆحم چوو کە ڕۆیشت دڵ بە دوویا چوو
خودایە نیعمەتێ لەم ئامووشۆ چاتر ئەبێ چی بێ؟
لەکن نوقتەی دەمی عەقڵ و زوبان حەیران و بێ نوتقە
دەمی سیڕی خودایە دەم مەدە سابیر ئەبێ چی بێ؟

پەراوێز edit